تۆمەتبارێك بە دوو كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
  2020-11-30       481       
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران، كە دوو كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەری پێبووە.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هاتووە: ئەمڕۆ ڕێکەوتی۳٠ / ۱۱ / ۲٠۲٠ لەدەروزەی سنووری نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی (۲) دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری (تلیاك) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی (م ـ ر ـ ع) کەماددە هۆشبەرەکەی لەناو پارچە ئاسنێك شاردبووەوە و پارچە ئسنەکەشی لەناو بارێکی سەوزە و میوە حەشاردابوو دەیویست بیهینێتە ناو هەرێمی كوردستان.

بە پێی ڕاگەیەنراوەكە لە ئێسادا تۆمەتبارەکە بەپێی ماددە (۱٤) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×