تەندروستی هەرێم دو گۆڕانكاری لە رێنماییەكانی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكاندا دەكات
  2020-11-30       446       

وەزارەتی تەندروستی دو گۆڕانكاری لە رێنماییەكانی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكاندا دەكات كە یەكێكیان هەڵگرتنی پشكنینە بۆ ئەو گەشتیارانەی كە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە رۆژی 26ی ئەم مانگە، ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی كردوە، دو گۆڕانكاری لە رێنماییەكانی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكاندا كراون.

لە نوسراوەكەدا هاتوە"ئەو گەشتیارانەی كە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەگەڕێنەوە ناو هەرێمی كوردستان لەڕێگەی هەردو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانییەوە پێویست بە وەرگرتنی نمونەو پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ناكات."

بەگوێرەی نوسراوەكە گۆڕانكاری دوەم بریتییە لە "هەڵگرتنی كەرەنتین لەسەر ئەو گەشتیارانەی كە هیچ نیشانەیەكیان نییەو بەركەوتەی توشبوی كۆرۆنا نین بەپێی كۆتا پڕۆتۆكۆڵی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەڵام پێویستە چاودێری خۆیان بكەن لە رۆژی گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 رۆژ."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×