شاسوار عەبدولواحید بۆ یەكێتی و گۆڕان: دەستەكەتان لای خەڵك كەشفە
  2020-11-30       822       

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێكدا بۆ یەكێتی و گۆڕان دەڵێت، کاتێک پێیەکتان لە ناو دەسەڵاتەو پێیەکەی ترتان لە ئۆپۆزسیۆندایە، ئەمە لای خەڵک رون و ئاشکرایە و دەستەکەتان کەشفە، هەمو خەڵک دەزانن کە نزیکی هەڵبژاردنین و ئەمە هیچ قیمەت و بەهایەکی نییە.

ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا پەیامێكی ئاڕاستەی یەكێتی و ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حكومەتدا كردوەو وتویەتی"یەکێتیی و ئەوهێزانەی بەشدارن لە حکومەتدا، وەک کەری ناو جۆگەیان لێهاتوە، لەمبەر و لەوبەریش دەخۆن(چونکە هەردوبەری تامی خۆشە.)"

وتوشیەتی"دەبێت یەکێتیی و ئەو حیزبانەی کە لەحکومەتدا بەشدارن و شەریکی پارتیین بزانن کاتێک پێیەکتان لە ناو دەسەڵاتەو لە حکومەتدا شەریکن و پێیەکەی ترتان لە ئۆپۆزسیۆندایە، ئەمە لای خەڵک رون و ئاشکرایە و دەستەکەتان کەشفە، هەمو خەڵک دەزانن کە نزیکی هەڵبژاردنین و ئەمە هیچ قیمەت و بەهایەکی نییە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێوە ئەگەر راست دەکەن لەم حکومەتە فاشیلە بکشێنەوەو دەستبەرداری ئەو هەمو پۆستە باڵا و وەزیرو بریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی و پارەو دەسەڵاتە ببن، یاخود ئەم کارەی دەیکەن هیچ کاریگەرییەکی نییەو خەڵکی کوردستان چاک دەزانن کە ئێوە شەریکی دزییەکانی پارتین و پشکتان هەیە حەقی شاگردێتییەکەتان."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×