خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا رەتیدەكاتەوە
لای پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، وتبێتی، ئەحمەدی حاجی رەشید،
پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق داوای بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستانی
كردوە.
ئاوێنە: خالید شوانی، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"لە هەندێ سایتی ئەلکترۆنی
و پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتێکان هەواڵێک بڵاوبۆتەوە بەناوی بەڕێزێک بەناوی بەهمەن
کاکە عەبدوڵا و لە لێدوانەکەیدا ناوی بەندەی هێناوە و گوایە من وتبێتم سەید عەمار حەکیم
پێی راگەیاندوین کە پەرلمانتارێکی کوردی ریشن وەک ئاماژەیەک بۆ بەڕێز ئەحمەدی حاجی
رەشید داوای بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستانی کردبێ."
خالید شوانی وتوشیەتی"بەم رونکردنەوەیە ئەمەوێ بۆ رای گشتی رونی بکەمەوە
کە بەندە هەرگیز لەگەڵ ئەو پەرلمانتارە (بەهمەن کاکە عەبدوڵا) دانەنیشتوم و قسەی
دو بەدوم لەگەڵی نەکردوە و باسی ئەم روداوەم نەکردوە کە ئەو ئەیگێڕێتەوەو رێز و تەقدیریشم بۆ کاک ئەحمەدی حاجی رەشید هەیە."
وەزیرەكەی هەرێم داواکای كردوە كە "هیچ کەس و لایەنێک ناوی ئێمە بەکار نەهێنێت لەململانێ حێزبێکان کە
مەبەستیان دەسکەوتی حیزبیە ، کە من خۆم بەرژەوندی
میلەتەکەم و نیشتمانەکەم ئەخەمە سەروی بەرژەوەندی
حیزبییەوە."