2020-12-01   507     
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی واده‌ی خۆپیشاندان دژی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی په‌یامێكی ئه‌نجومه‌نی ناڕازای مامۆستایان، كاتژمێر 4ـی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ واده‌ی خۆپیشاندانی مامۆستایان دژی دواكه‌وتنی موچه ئاشكراده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه زیاتر له 45 ڕۆژه مامۆستایان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
هاوكات هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی فشار داوای بایكۆتكردنی ده‌وامی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆببێته‌وه و بڕیار له واده‌ی دابه‌شكردن و بڕی لێبڕین له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات.