عه‌لى باپیر هۆشداریی به ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمی کوردستان ده‌دات
  2020-12-01       637       

ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌ و هۆشداریی به‌حکوومه‌ت ‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمدا.

ئاوێنه‌:  عه‌لى باپیر،  ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ که‌ناڵى حزبه‌که‌ى وتى: "ئاگادارم بەردەوام لە قەیرانی داراییدان ‌و فشاری زۆری جۆراوجۆرتان لەسەرە، هەڵبەتە لەئاوا بارودۆخێکی سیاسیی‌ و ئابووری‌ و ئیداریی پڕ له‌ستەم ‌و گەندەڵییدا که‌ هەرێم ‌و عێراقیشی تێدان، ئەو دۆخە پڕ مەینەتییەی ئێوە و برا و خوشکانی دیکەشتان لە ئۆرگانەکانی دیکەی کۆمەڵ شتێکی چاوەڕوانکراوە".

له‌به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا عه‌لى باپیر ده‌ڵێت: "دڵنیاتان دەکەمەوە، ئەم بارودۆخە گەیشتۆتە کەناری هەرەس ‌و ناگونجێ چیدیکە ئەو هەموو ستەم‌ و گه‌نده‌ڵیی ‌و پۆخه‌ڵیی ‌و کەمینە بە ملیارلێر کردن‌ و خەڵک ‌و جەماوەر بەهەژار کردنه‌ بەردەوام بێ".

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×