ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، (2020.12.1) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین بۆ ده‌رمانی خراپبوو و به‌سه‌رچوودا توانییان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی پزیشكیدا بگرن، كه پشكنینی كوالیتی كۆنتڕۆڵیان نییه و خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی به‌رواری به‌سه‌رچوونی بۆ نوسیون.
ئاوێنه: د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یاند، له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانیاندا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ناوه‌ندی سروشتی زاگرۆس بۆ ته‌واوكه‌ره خۆراكییه‌كانیان كرد، و ده‌ستیابه‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی پزیشكیدا گرتووه، كه خاوه‌نی ناوه‌نده‌كه، خۆی به‌رواری به‌سه‌رچوون و له‌یبڵی لێداوه و پشكنینی كوالیتی كۆنتڕۆڵیشی نییه.
باسی له‌ئه‌وه‌شكرد، ئه‌م ده‌رمانانه بۆ پشكنین ده‌نێرن، دواتر بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌وه ده‌ده‌ن، كه ئایا چ جۆره ڕێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر بگرنه‌به‌ر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌پێی ڕێنماییه‌كان ده‌بێت به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوون به‌زایینی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌رمانه‌كانی ئێره زۆرێكیان به‌رواری ئێرانین، یان به‌رواری پێوه‌نییه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانن و كه‌سه‌كه ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه.
ناوبراو داوای له‌هاوڵاتییانیش كرد، ده‌رمان له‌سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان بكڕن، كه‌مۆڵه‌ت و ڕێگه‌پێدانیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانی خراپبوو یان به‌سه‌رچوو یان بێ‌ناونیشان نه‌كڕن.
ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌شدا، هه‌ر شوێنێك پێداویستییه پزیشكییه‌كانی پشكنینی كوالیتی كۆنتڕۆڵی نه‌بێت، ئه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌یدا ده‌گرن، بۆیه تیمه‌كانیان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رمانێكی خراپبوو یان بێ پشكنین ده‌ستبه‌سه‌ردابگرن و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له‌ناویبه‌رن، دواتریش كه‌سه‌كه ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.