گەنجێكی كورد لەلایەن سەربازانی سوپای توركیاوە كوژرا
  2020-12-01       443       

 گەنجێكی كورد لە پارێزگای جۆلەمێرگی باكووری كوردستان، لەلایەن سەربازانی سوپای توركیاوە تەقەی لێكرا و كوژرا.  
 
ئاوێنه‌: دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2020، سەربازانی سوپای توركیا لە سنووری شارۆچكەی رووبارۆك تەقەیان لە سێ گەنجی كورد كرد كە لە گوندی ئیسیان بەرەو گوندە كۆنەكەی خۆیان "گوندی بێرۆخ" چوون بۆ كۆكردنەوەی بەڕوو، لە ئەنجامی تەقەكردنەكەدا گوللەیەك بەر پشتی یەكێك لە گەنجەكان دەكەوێت بە ناوی ئۆزجان ئۆنای كە تەمەنی 18 ساڵانە و بریندار دەبێت، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 
 
سەبری ئۆنای مامی ئۆزجان ئۆنای بە میدیاكانی راگەیاند، دوای ئەوەی هەواڵیان پێگەیشت، چوون بۆ هێنانەوەی برازا بریندارەكەی. لەوێ لەگەڵ سەربازەكاندا بووەتە دەمەقاڵێیان. نەیاندەهێشت دەست بۆ بریندارەكە ببەن و هاوكاریشیان نەدەكردن. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

هاوكات پارێزگاری جۆلەمێگر، لەبارەی ئەو رووداوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە:" كاتكۆ ١٤:٣٠ی دوێنێ لە ناوچەی قەدەغەی سەربازیی شارۆچكەی دەرەجیك، هێزەكانی پاراستنی سنوور داوایان لە چەند كەسێك كرد بوەستن كە بە ئامانجی قاچاغچێتیكردن هەوڵیاندەدا بەشێوەی نایاسایی بێنە ناو خاكی توركیا."

"بەڵام كاتێك ئەو كەسانە گوێیان بە ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان نەدا، بۆ ترساندنیان بە ئاسماندا تەقە كرا، بەمهۆیەشەوە هاووڵاتییەكی شارۆچكەی دەرەجیك برینداربوو، وێڕای هەموو هەوڵەكان نەتواندرا رزگار بكرێت و گیانی لەدەستدا."

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەبارەی بابەتەكەشەوە لێكۆڵینەوە یاسایی و كارگێڕییەكان بەردەوامن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×