مەسرور بارزانی: پێویستە حکومەتی عێراق ماف‌و شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات
  2020-12-01       415       

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، هەرێم هەموو ئەرک و پابەندبونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بەرێککەوتن لەسەر بنەمای دەستور جێبەجێکردووە، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵیش ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە،  مەسرور بارزانی پێشوازی لەشاندێکی بەریتانی کرد کە پێکهاتبو لەجەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باکوری ئەفریقا، جەیمس هیپی، وەزیری هێزە چەکدارەکان و ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، سەرۆکی حکومەتی هەرێم تیشکی خستۆتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و جەختی لەوە کردۆتەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵیش ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات.

هه‌روه‌ها لەدیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کراوه‌. شاندی بەریتانی ئاماژەی بەوەداوه‌، "خەڵکی بەریتانیا بە ڕێز و ستایشەوە دەڕواننە رۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگە لەروبەڕوبونەوەی تیرۆردا، ئامادەیی وڵاتەکەشیان دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەهەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لەبواری بازرگانی‌و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی بەریتانی لەهەرێمی کوردستاندا."

 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×