2020-12-01   431     
جوتیار عادل
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خوێندنی قوتابیانی بنه‌ره‌تی‌و ناوه‌ندی‌و ئاماده‌یی تا 7ی مانگی داهاتو به‌راگیراوی ده‌مێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌ی تا 1ی 12 له‌باره‌ی ده‌وامی خوێندن له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كان درابون، تا مانگی داهاتو به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاوێنه: جوتیار عادل، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا تا 7ی مانگی داهاتو كار به‌بڕیاری راگرتنی ده‌وامی قوتابخانه‌كان بكرێت.
وتیشی، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ده‌وامی خوێندن له‌قوتابخانه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان درابون كه ماوه‌كه‌یان تا 1ی ئه‌م مانگه دیاری كرابو، تا 7ی مانگی داهاتوش كاری پێده‌كرێت و خوێندنی قوتابیانی بنه‌ره‌تی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی به‌راگیراوی ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، له 7ی مانگی داهاتو جارێكی دیكه لیژنه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆده‌بێته‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كات، لیژنه‌ی ناوبراو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كات، ئینجا بڕیارێكی دیكه له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات، له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ته‌ندروستی‌و سه‌لامه‌تی مامۆستایان‌و قوتابیان‌و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌هه‌ردو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده.
جوتیار عادل ئه‌وه‌شی وت، به‌گوێره‌ی راسپارده‌و رێنماییه‌كانی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هێشتا دۆخی ته‌ندروستی به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵدا نییه‌و پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌په‌تای كۆرۆنا به‌رده‌وام بن‌و توندتریش بكرێن، له‌هه‌مانكاتدا پێویسته تیمه‌كانی چاودێری له‌كاری چاودێریكردنی دۆخه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.