2020-12-01   753     
کونسوڵی گشتیی تورکیا لەھەولێرو جێگری بەرپرسی نوسینگەی عێراقی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی (TIKA)، سەردانی پەرستگای لالش-یان کرد‌و لەگەڵ پیاوانی ئایینی ئێزدی کۆبونەوە.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئانادۆڵی توركی، ھاکان کاراچای، کونسوڵی گشتی تورکیا لەھەولێرو بوراک یورداکول، جێگری بەرپرسی نوسینگەی عێراقی سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی، بەمەبەستی ھاوکاری و ھەماھەنگی، سەردانی پەرستگای لالش-یان کردوه‌و لەگەڵ پیاوانی ئایینی ئێزدی کۆبونەته‌وە.
ھاکان کاراچای لەبارەی سەردانەکەوه رایگه‌یاندووه، "ئەمڕۆ سەردانی لالش-مان کرد کە شوێنی پیرۆزی ئێزدییەکانە، بەمەبەستی ھەماھەنگی لەگەڵیان بۆ یارمەتیدانیان، ھیوادارین لەرۆژانی داھاتودا بەلەبەرچاوگرتنی خواستی ئێزدییەکان ئەوەی پێویست بێت بۆیارمەتیدانیان ئەنجامی بدەین".
هاوكات بوراک یورداکول له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه وتویه‌تی، "مەبەستمان ئەوەبو کە لەنزیکەوە قسە لەگەڵ برایانی ئێزدی بکەین بۆ ئەو ھاوکارییانەی کە پێویستییانە. لەدیدارەکانیاندا قسە لەبارەی بەھێزکردنی توانای بەرھەمە خۆماڵییەکانی ئەو برایانەمان کرد کە چۆن بتوانین یارمەتیدەرییان بین، بەو ئاراستەیە کار دەکەین کە بە بەردەوامی ھاتوچۆی ئەو ناوچەیە بکەین، بەو ھیوایەی برایانی ئێزدی رێگای گەڕانەوەیان بۆ شنگال بۆ فەراهەم بکرێت و لەوێ بتوانین بەردەوامی بەپڕۆژەکان بدەین".
ئه‌م سه‌ردانه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێككه‌وتنی حكومه‌تی عێراق‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبەجێکردنی پلانی بڵاوکردنەوەی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەسەنتەری قەزای شنگال دەستیپێکردوو له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌كانی نزیك له‌په‌كه‌كه له‌سه‌نته‌ری قه‌زاكه كشانه‌وه.