مەحمود رەزا: ئەستەمە دۆخی حكومڕانی هەرێمی كوردستان چاك بێت
  2020-12-02       568       

پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان پێیوایە كە بە بێ گۆڕانكاری ریشەیی، ئەستەمە دۆخی حكومڕانی هەرێمی كوردستان چاك بێت.

ئاوێنه‌: مەحمود رەزا پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان بابەتێكی بە ناونیشانی "چاککردن یان گۆڕین؟" بڵاوكردووەتەوە و ئەوە دەخاتەڕوو كە حكومڕانی هەرێمی كوردستان لەوە دەرچووە كە لە رێی كاری پەرلەمانییەوە گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

مەحمود رەزا دەڵێت: "هەر هێز و حیزب و لایەن و کەسێک بڵێ ئەم دەسەڵاتە لە ناوەوە ئەگۆڕم، یان گێل و نەفامە یاخود بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، خەڵک و دەنگدەرەکانی چەواشە ئەکا".

هەروەها دەڵێت: "دەسەڵاتی کوردی پێی ناوەتە قۆناغێك کە بە هیچ جۆرێك چاک ناکرێ، بەڵکو ئەبێ لە ریشەوە بگۆڕدرێ".

روونیشیكردووەتەوە كە "مێژوووی مرۆڤایەتی نموونەیەکی وەکو ئەم دەسەڵاتەی هەرێمی تۆمار نەکردووە، توانیبێتی خۆی خۆی چاک بکا، یان هێزێکی لە خۆی کەم تواناتر چوبێتە ناوی و لە ناوەوە چاکی کرد بێ".

مەحمود رەزا پێی وایە دەبێت "هاوپەیمانییەكەی نیشتمانیی بەدیل" دروست بێت و دەنووسێت: "بە بێ ئەو هاوپەیمانیە و بەبێ خۆ تەرحکردن وەکو بەدیل و بە پرۆژەی بەدیلەوە، درێژەدان بە کار و چالاکیی سیاسی و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا، بێجگە لە رتوشکردنی دەسەڵاتی مافیاکان و بەهێزتر کردنیان و رەنجەڕۆتر کردنی گەل، هیچ بەرهەمێکی نابێ" 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×