داعش لە سنوری خانەقین، پەلاماری چەكدارانی حەشدی شەعبییان دا
  2020-12-02       324       
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چەكدارانی داعش لە سنووری ناحیەی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقین، پەلاماری چەكدارانی حەشدی شەعبییان داوە.

ئاوێنه‌: ئەحمەد زڕگووشی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە، راگەیاند: "كاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی١٢ی٢٠٢٠ چەكدرانی داعش لە گوندی "عەسریە"ی سەر بە ناحیەی سەعدیە پەلاماری چەكدارانی حەشدی شەعبییان داوە."

وتیشی: "شەڕەکە ماوەی كاتژمێرێكی خایاندووە و زیانی داعش نەزانراوە، بەڵام چەكدارانی حەشدی شەعبی زیانی گیانییان نەبووە و دواتر چەكدارانی داعش ناوچەكەیان بەجێ هێشتووە."

راشی گەیاند: "میلیشیاکانی لیوای 110ی حەشدی شەعبی دواتر لە ناوچەكە بڵاوەیان پێ كراوە."

ئەو هێرشە لە كاتێكدایە چەكدارانی میلیشیا شیعەكان پێشتر رایان گەیاندبوو مەترسیی داعش لە سنووری سەعدیە كۆتایی پێ هاتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×