لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكرد
  2020-12-02       252       

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان بە بەشداری چین و توێژەكانی دیكە بۆ داواكردنی موچە لە بەردەم باخی گشتی شارەكە دەستیپێكرد.

ئاوێنه‌: ماوەی زیاتر لە مانگێكە موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم دابەشنەكراوە و موچەی پێنج مانگی ئەمساڵیش پاشەكەوتكراوە.

ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەی خۆی دا تاوتوێی بابەتی موچە و دواكەوتنی دەكات.

تا ئێستا حكومەتی عێراق بڕی 320 ملیار دینارە مانگانەكەی هەرێمی نەناردووە بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی عێراق لە یاسای قەرزدا ئەو بڕەی بڕی تا هەرێم نەوت و داهاتی ناوخۆ دەنێرێت كە پێشتر بڕیار بوو تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت.

هاوكات لە شاری كەركوك مامۆستایانی خوێندنی كوردی ئەوانەی موچەكانیان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە، خۆپیشاندانیان سازكردووە لە دژی دواكەوتنی موچەكانیان.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×