نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە لە هەرێم دەژین
  2020-12-02       272       

لە ڕاگەیەندراوێكدا ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكانی هەرێم ژمارەی ئاوارەكانی لە هەرێم ئاشكراكردووە، نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە لە هەرێم دەژین.

ئاوێنه‌: ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان (JCC) لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “لەئێستادا هەرێمی کوردستان 997 هەزار و 732 ئاوارە و پەنابەری لەخۆ گرتووە، ئەو ژمارەیەش بەمجۆرە دابەشبوون، 734 هەزار و 713 ئاوارەی ناوخۆ، 238 هەزار و 345 پەنابەری سوری، 8 هەزار و 440 پەنابەری تورکی، 10 هەزار و 534 پەنابەری ئێرانی و  700 پەنابەری فەڵەستینی”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگای خانەخوێ دەژین.

“لەکاتێکدا تەنها 29% لەوانە لە ناو کامپەکان دەژین کە ژمارەیان 35 کامپە، 38%ی ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، 41% لە پارێزگای دهۆک و 21% لە پارێزگای سلێمانی”، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان ئاماژەی پێكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×