كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
  2020-12-02       363       

كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو كە حیزبەكانی ئەندام لە ناوەندی هاوكاریی بەشێوەی ئۆنلاین بەشداربوون.

ئاوێنه‌:  بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا كە بە بەشداریی بەرپرسانی یەكەمی هەر چوار حیزبی ئەندام لە ناوەندی هاوكاری بەڕێوە چوو، چەند پرس‌ و بابەتی جۆراوجۆر لەبارەی كاروباری سیاسی، پێوەندی و ڕۆتینی ناوەندەوە قسە و باسیان لەسەركرا.

یەكێك لە تەوەرەكانی باسەكانی ئەم كۆبوونەوەكە بابەتی كاروچالاكیی ناوەندی هاوكاری بوو لە بواری پێوەندیی نێودەوڵەتی كە لایەنەكان هاوڕا بوون لەسەر كاراتركردنی ئەو پێوەندییانە و دۆزینەوەی میكانزیمی گونجاو بۆ بردنە پێشێی كاروباری پێوەندییەكان لە هەلومەرجە نەخوازراوەكانی وەك بارودۆخی كۆڕۆنادا.

چەندی‌و چۆنیی كار و پێوەندیی ناوەندیی هاوكاریی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی یەكێكی دیكە لە باسە سەرەكییەكانی ئەم كۆبوونەوەكە بوو كە بەشداران تێبینی ‌و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەم بابەتە خستەڕوو تا ناوەندی هاوكاری بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بە یەكدەنگی و هاوڕایی زیاترەوە وەك نوێنەری خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بكەوێتە دانوستانەوە یان هاوپەیمانییان لەگەڵ پێك بێنێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×