2020-12-02   940     
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه گه‌ر ئێران پابه‌ند بێت به رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، ئاماده‌یه سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵبگرێت.
ئاوێنه: جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاتانی (5+1) و ئێران، چونكه چاودێكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران گه‌ره‌نتی پاراستنی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌یه كه له ئه‌یلولی رابردوودا له وتارێكدا بۆ تۆڕی CNNی ئه‌مریكی خستیه‌ڕوو سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران، جۆ بایدن به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی وت: "كارێكی قورس ده‌بێت، به‌ڵام به‌ڵێ".
جۆ بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه باشترین رێگا بۆ به‌دیهێنانی كه‌مێك سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
وتیشی: "گه‌ر ئێران بۆمبی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبێنێت، فشار له‌سه‌ر دراوسێكانی وه‌ك سعودیه، میسر و توركیا دروست ده‌كات و ئه‌وانیش هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ده‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌رچه‌نده گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆم ئاسان نیه، به‌ڵام واشنتن به‌هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی به‌شداری ده‌كات له گفتوگۆكانی داهاتو كه‌تایبه‌ت ده‌بێت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، له‌ناویشیاندا زیادكردنی سزاكان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته و سیسته‌می موشه‌كی ئێران، چونكه په‌ره‌پێدان به تواناكانی ئه‌تۆم له‌م ناوچه‌یه‌دا دواین شته كه‌ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین".
به‌پێی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015، رێگه به ئێران درابوو، تائاستێكی دیاریكراو یۆرانیۆم بپیتێنێت كه بڕه‌كه‌ی 300 كیلۆگرام و ئاوی قورسیش له 130 تۆن زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كشایه‌وه، تاران پابه‌ندبونی به رێككه‌وتنامه‌كه‌وه كه‌مكرده‌وه و ده‌ستیكرده‌وه به پیتاندی یۆرانیۆم.