بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە راهێنان بەهێزەکانی عێراق
  2020-12-02       272       

سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و  وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکان لە کۆبوونەوەیێکدا هاوکاری سەربازی دوولایەنە و هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرد.

ئاوێنه‌:  عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ جەیمس هیپی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکان کۆبووەوە و هەردوولا باسیان لە ئاسایشی ناوچەکە و بەردەوامی نوێ کردنەوەی توانا سەربازییەکان کردووە.

وەزیری دەوڵەتی بریتانیا بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکان لەدیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەهاوکاری هێزەکانی عێراق بەتایبەت لەبواری راهێنان و راوێژی سەربازیدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×