ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: ژمارەی چاكبونەوە زیاترە لە توشبون بە ڤایرۆسەكە
  2020-12-02       789       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 331 كەسی دیكە لە هەرێم توشی كۆرۆنا بون و 338 توشبوش چاكبونەتەوەو هاوكات 17 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 118 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك 331 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 338 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 17 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە وردەكارییەكانی ئاماری 24 سەعاتی رابردو و كۆی گشتی ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێم بەم جۆرەن:

دەقی راگەیەندراوەكە...

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×