سەڵاحەدین بەهادین: لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵات پێشبركێ ده‌كه‌ن بۆ برسیكردنی خه‌ڵك
  2020-12-02       203       

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی رایگەیاند، خۆپیشاندانی مەدەنی مافێكی ئاساییەو یەكگرتوی ئیسلامی لەگەڵ شەقامەو ئەركی هێزە ئەمنییەكان پاراستنی خەڵكی ناڕەزاییە كە بە ئازادی تەعبیر لە داواكانیان دەكەن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە سەلاحەدین بەھادین ئەمینداری گشی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری شاندێک سەردانی مەڵبەندی ١٢ی سۆرانی یەکگرتوی کردو لەلایەن بەرپرسی مەڵبەندو ژمارەیەک لە کارگێرو ئەندامانی مەڵبەند پێشوازی کرا.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو له‌دیداریكی تایبه‌تدا بۆ كارگێر و ئه‌ندام و به‌شێك له‌ رێكخستنه‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی12ی  سۆرانی یه‌كگرتو رایگه‌یاند: بارودۆخ خراپتر بوه‌و چاكسازی نه‌كراوه‌، هێزه‌ سیاسییه‌كان ناته‌باو ناڕێكن، به‌داخه‌وه‌ زوڵمی گه‌وره‌ له‌ میله‌ت ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵات پێشبركێ ده‌كه‌ن بۆ برسیكردنی خه‌ڵك.

له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو تیشكی خسته‌ سه‌ر خۆپیشاندان و داوا ره‌واكانی موچه‌خۆران و رایگه‌یاند خۆپیشاندان به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی مافێكی ئاساییه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌و موچه‌خۆران داوای موچه‌ ده‌كه‌ن،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ یه‌كگرتو له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌و ئەرکی پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکان پاراستنی خەڵکی ناڕازییەو ئەوان بۆ داواکردنی مافی خۆیان و ئه‌وانیش چونه‌ته‌ سەر شەقام و بە ئازادی تەعبیر دەکەن.

له‌ كۆتاییدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو ئه‌وه‌شی  خسته‌ڕو رێگری لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان چارەسەری قەیرانەکان ناکات و‌ پێوسته‌ دەسەڵات داواکاریەکانی ھاوڵاتیان جێبەجێ بکەن، چونكە بە ئەنجامی ھەڵبژاردن ھاتون و لە رێگەی پەرلەمانەوە تەکلیف کراون بۆ خزمەت، نابێ فه‌رامۆشی خزمه‌تی هاوڵاتیان بكه‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×