بەرپرسێكی پارتی دەڵێت: پەكەكە شنگالی چۆڵ نەكردوە
  2020-12-02       390       

بەرپرسی لقی شنگال پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پەکەکە هیچ بارەگاکانیان لە شنگال ڕادەستی حکومەتی عێراق نەکردوە، تەنیا هەندێک بارەگای پچوک نەبن، ئەویش بۆ ڕاگەیاندن.

ئاوێنە: قادر قاچاخ، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی دیموکراتی کوردستانی وت''ئێستاش بارەگاکانی لە سەنتەری شنگال ماون، ڕاستە هەندێک لە چەکدارەکانی لە تۆنیلەکاندا خۆیان حەشار داوەو، ئێستاش گەورەترین بارەگای پۆلیس لەنێو شنگالدا لە دەست پەکەکەدایە."

وتیشی''ئەو بەناو ئاسایشەی لە شنگال دروست کرابو، هەمویان ماون بە ئیدارەکەیشییەوە، هەندێکیشیان خۆیان ئاوێتەی حەشد و پۆلیس و هەندێکیشیان لەنێو سوپا کردون."

بۆچونی قاچاخ وایە، ئەوەی لە شنگال ئێستا دەکرێت تەنیا بۆ ئەوەیە خەڵک بگەڕێتەوە شنگال، پێش هەڵبژاردن و بۆ ئەوەی لە شنگال بە دڵی خۆیان کاندیدە عەرەبەکان دەربچن و دواتر بڵێن عەرەب نوێنەرایەتیی شنگال دەکات.

وتیشی"تا نوێنەری یوئین و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەک هەنگاوەکانی شنگال جێبەجێ نەکەن بڕوامان بەو پروپاگەندەیە نییە کە لە شنگال دەکرێت، چونکە دەبێ ئەو هێزانە هەر لە شنگالدا نەبن."

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×