بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند: رێكاری یاسایی بەرامبەر به‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردبوه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، دەگرنەبەرو روبه‌روی یاساییان ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنە: شەوی ڕابردو ژمارەیەك لە كەسوكاری توشبویەكی كۆرۆنا كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لە دەستداوە، هێرشیان كردە سەر نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێرو بەهۆیەوە ژمارەیەك كارمەندو پزیشك برینداربون و ژمارەیەك لە كەلوپەلی نەخۆشخانەكەش شكێندران.
د. دلۆڤان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئێمه لایه‌نی پهیوەندیدارمان ئاگاداركردۆته‌وه كه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، رێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر روبه‌روی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ڕونیكردەوە ڕوداوەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە توشبویەكی كۆرۆنا كە تەمەنی (81) ساڵ بوە لە نەخۆشخانەكە خەوێندراوەو دوای ئەوەی سەرجەم خزمەتگوزاریەكان پێشكەش كراوە گیانی لە دەستداوە، كەسوكاری نەخۆشەكە بەو هۆیەوە هێرشیان كردوەتە سەر كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەكەو برینداریان كردون و كەلوپەلی نەخۆشخانەكەشیان شكاندوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر وتیشی: ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سوكاری مردوه‌كان رویداوه، بۆیه لێره‌وه هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه ئه‌مه پێویست ناكات هێرش بكرێته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌رچی له توانایاندا بێت ده‌كه‌ین، بێ كه‌مته‌رخه‌می.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند: لێره‌شه‌وه رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌م كه خۆپارێزی ئه‌نجام بده‌ن و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌مو جیهان.