حكومەتی عێراق لە ماوەی شەش هەفتەدا موچەی سێ مانگی دابەشكردوە
  2020-12-03       579       
حكومەتی عێراق لە ماوەی شەش هەفتەدا موچەی سێ مانگی دابەشكردووەو لە ‌كاتێكدا حكومەتی هەرێم موچەی تەنها چوار مانگی ساڵی (2020) ی دابەشكردووە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق لە (7/10/2020) موچەی مانگی ئەیلولی (2020) ی فەرمانبەرانی دابەشكرد.

هاوكات وەزارەتی دارایی عێراق لە (15/11/2020) موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی یەكەمی (10) ی دابەشكردو دوای هەفتەیەك و لە (22/11/2020) موچەی مانگی كانونی یەكەمی دابەشكرد.

لە كاتێكدا حكومەتی هەرێم نزیكەی دوو مانگە موچەی دابەشنەكردووەو موچەی تەنها چوار مانگیشی لە ساڵی (2020) دابەشكردووە.

هاوكات خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراق موچەی سێ مانگی (10 – 11 – 12) (2020) یان لە ماوەی دوو هەفتەدا دابەشكردووە، لە بەرامبەردا حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەر لەم مانگەدا موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەش بكات ئەوە موچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی (2019) یە نەك ساڵی (2020).

لە ئێستادا، فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم لە ناو مانگی (12) دان و بە درێژایی ئەمساڵیش تەنها موچەی مانگەكانی (1 – 2 – 3 – 9) یان وەرگرتووە.

سەرەڕای ئەوەی موچەی مانگی شوبات و ئازار بە لێبڕینی (21%) ەوە دابەشكراون و موچەی مانگی ئەیلولیش بە لێبڕینی (18%) ەوە دراوە، موچەی هەریەك لە مانگەكانی (4 – 5 – 6 – 7 – 8) دابەشنەكران و حكومەتی هەرێمیش رایگەیاندبوو، كە پاشەكەوت دەكرێت، ئەوە جگە لەوەی حكومەت لە وادەی خۆی و بە (30) رۆژ جارێك موچە دابەش ناكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×