کەمپەکانی ئاوارە لەسەلاحەدین بە تەواوی داخران
  2020-12-03       458       
ئاخرین کەمپی ئاوەرەکانی عێراق لە پارێزاگای سەلاحەدین داخرا.

ئاوێنە: ئیڤان فایق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، دوای گەڕانەوەی دوا کاروانی ئاوارەکان لە کەمپی كەرامە لە پارێزگای سەلاحەددین بۆ زێدی خۆیان، سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان لەو پارێزگایە داخراون.

ئیڤان فایق، پێشتر رایگەیاندبوو، پلانیان داناوە تاكۆتایی ئەمساڵ هەموو كەمپەكانی ئاواران لە عێراق دابخەن و لە سەرەتای ساڵی داھاتووشدا بە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمپی ئاواران لە ھەرێمیش دادەخرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×