ئەمریکا بەهۆکاری ئەمنی نیوەی دیپلۆماتکارەکانی لە بەغدا دەکێشێتەوە
  2020-12-03       414       
حکوومەتی ئەمریکا بەهۆکاری ئەمنی، نیوەی دیپلۆماتکارەکانی لە باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق، دەکێشێتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-12-2020 ماڵپەڕی (سکای نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، کە پرۆسەی کشاندنەوەی دیپلۆماتکار و فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بە هەمانگەهیی حکوومەتی عێراقی و هێزە سیاسی و ئەمنییە عێراقییەکان، دەستی پێکردووە.

هەروەک ئەو ماڵپەڕە بڵاوی کردووەتەوە، کشاندنەوەی دیپلۆماتکار و فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بەهۆی هەڕەشەی گرووپ و میلیشیا عێراقییەکانی نزیک لە ئێرانەوەیە، کە بەردەوام هێرشی مووشەکی دەکەنە سەر باڵوێزخانەکە.

بڕیاری کشاندنەوەی ئەو دیپلۆماتکار و فەرمانبەرانە بە رێنوێنیی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکی دێت، کە رایانگەیاندووە، ئەگەر هەیە لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، ئەو میلیشیایانە هێرشی زیاتر بکەنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×