فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: سەرجەم گروپە چەکدارییەکان لە شه‌نگال چوونەتە دەرەوە
  2020-12-03       637       

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند لەچوارچێوەی رێککەوتنی حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم گرووپە چەکدارییەکان لە شنگال چونەتەدەرەوە.

ئاوێنه‌: لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: دوای رێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال، لەئێستادا رێککەوتنەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵ ئەرکی پاراستنی ئاسایشی شارەکەیان لەئەستۆ دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئێستادا سەرجەم گرووپە چەکدارییەکان لە شنگال چوونەتەدەرەوە و هێزەکانی پاسەوانی سنوور سنوورەکانی قەزاکە لەسەر سنووری عێراق-سووریا دەپارێزن و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەواش سەرپەرشتی دۆسیەی ئەمنی شارەکە دەکات.

خه‌فاجی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه‌ رۆیشتنی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌، به‌ گفتوگۆ بووه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی کوردستان..

وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ماهه‌نگییێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ جێگیر بكه‌ن.

9ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆک وەزیران عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەچاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێککەوتنێکی "مێژویی" بەگوێرەی دەستوور ئەنجام دراوە کە پێگەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لە قەزای شنگال بەهێز دەکات و کۆتایی بە پێگەی گرووپە چەکدارییەکان دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو رێککەوتنە بەهەماهەنگی حکوومەتی هەرێم جێبەجێ دەکرێت و هاوکار دەبێت بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکەی بۆ ناوچەکانیان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×