‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو حكومه‌ت پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌نێرێته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
  2020-12-03       263       

ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو حكومه‌ت پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌نێرێته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

ئاوێنه‌: میدیا عێراقییه‌كان له‌ زاری‌ مسر ئه‌لكروی‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ "هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌نێرێته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: "له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا له‌ دانیشتنی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر ده‌درێت".

وتیشی‌: "پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ پێویستی‌ به‌ 3 بۆ 4 هه‌فته‌یه‌ تا تاووتوێ بكرێت و ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت".

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ حكومی‌ رایگه‌یاند كه‌ "له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌كات و پێداچوونه‌وه‌ی گشتگیر به‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌دا ده‌كات".

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌: "پرۆژە یاسای بودجەی 2021 لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەنێردرێتە ئەنجومەنی نوینەران".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×