بە مەبەستی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە تەقە بەسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانیدا كرا.
ئاوێنه: لەنێو خۆپیشاندانەكەی شاری سلێمانی رایگەیاند، لەشەقامی مەولەوی بۆ رێگرتن لەفراوانبوونی خۆپیشاندانەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەئاسماندا تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا كرا و گازی فرمێسكڕیشیان بەسەردا كرا.
جێگەی باسە ماوەی دوو ڕۆژە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان شاری سلێمانی دەستیپێكردوەو هێزێكی ئەمنی زۆریش بڵاوەی پێكراوە.