2020-12-03   643     
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كۆی ئه‌و پاره‌یه ئاشكراده‌كات، كه ساڵی ڕابردوو دراوه‌ته كرێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌شێكی له ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "بەپێی ڕێککەوتنی 50 ساڵە، کۆمپانیای وزەی تورکی تەنیا لە 2019دا، 494 ملیۆن دۆلاری لە ھەرێم وەرگرتوە".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت "جگە لە تورکیا، کۆمپانیاکانی کار و ڕوسنەفتش 644 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه‌شده‌كات، "یەک ملیار‌و 138 ملیۆن دۆلار له‌ساڵی ڕابردوودا دراوەتە کرێی بۆری یەک ساڵ".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێستا فشاری حزبه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان دروستبووه بۆ بانگهێشتكردنی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان، بۆئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا بدات.