وەزیری كار: ئەو كەمئەندامانەی فەرمانبەری حكومەتن موچەی كەمئەندامیەكەیان نابڕێت
  2020-12-03       276       
وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: ئەو كەمئەندامانەی فەرمانبەری حكومەتن مووچەكانیان نابڕێت، بەڵكو لە ژێر ناوی دەرماڵە وەریدەگرن نەك دوو موچە.

ئاوێنه‌: كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە ئەو كەمئەندامانەی فەرمانبەری حكومەتن موچەی كەمئەندامیەكەیان نابڕێت و وەك دەرماڵە دەخرێتە سەر موچەی فەرمانبەرییەكەیان.

وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی گوتیشی: توانیومانە لەمساڵدا موچەی نزیكەی 15 هەزار كەمئەندام بگەڕێنینەوە، كە پێشتر بە نایاسایی بڕابوون، هەروەها كارئاسانی زۆر بۆ كەمئەندامان دەكرێت لە فەرمانگە حكومیەكاندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×