گۆڕان: ئیدانەی بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەكەین
  2020-12-03       378       

بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای رایگەیاندنی پشتگیری خۆی بۆ داواكانی خەڵكی كوردستان، بەتوندی ئیدانەی بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەكات و داوا لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دەكات دەستبەجێ بەكارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و دەستگیركراوانیش ئازادبكەن.

ئاوێنە: بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"خۆپێشاندان و گردبونەوەی مەدەنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی یەکێکە لەسەرەتاییترین مافە مەدەنیەکانی هاوڵاتیان. لەئێستاشدا، گوزەرانی خەڵک بەگشتی و باری گوزەرانی موچەخۆران بەتایبەت لە دۆخێکی خراپدایە، لەم پێناوەشدا خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی بۆ پرسی موچەو بژێوی خۆپیشاندان بکات."

وتوشیەتی"پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستەو موچە، هەمو هەوڵی سیاسیشمان لە ماوەی ڕابردودا هەر بەم ئاراستەیەدا بوە لە حکومەتدا."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بزوتنەوەی گۆڕان بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران. لێرەوە داواکارین لە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی کە دەستبەجێ بەکارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و گیراوەکانیش ئازادبکەن. هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلە بکات لە ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد بە ئامانجی دابینکردنی قوتی خەڵکی کوردستان."

دەقی راگەیەندراوەكە...

ڕاگەیەنراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

خۆپێشاندان و گردبونەوەی مەدەنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی یەکێکە لەسەرەتاییترین مافە مەدەنیەکانی هاوڵاتیان. لەئێستاشدا، گوزەرانی خەڵک بەگشتی و باری گوزەرانی موچەخۆران بەتایبەت لە دۆخێکی خراپدایە، لەم پێناوەشدا خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی بۆ پرسی موچەو بژێوی خۆپیشاندان بکات. ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستەو موچە، هەمو هەوڵی سیاسیشمان لە ماوەی ڕابردودا هەر بەم ئاراستەیەدا بوە لە حکومەتدا.

بزوتنەوەی گۆڕان بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران. لێرەوە داواکارین لە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی کە دەستبەجێ بەکارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و گیراوەکانیش ئازادبکەن. هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلە بکات لە ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد بە ئامانجی دابینکردنی قوتی خەڵکی کوردستان.

بزوتنەوەی گۆڕان
٣ی ١٢ی ٢٠٢٠


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×