فراكسیۆنی یەكگرتو داوای ئازاكردنی دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ دەكات
  2020-12-03       344       

فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە دەسەڵاتداران دەكات چیتر توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن و بەزوترین كاتیش دەستگیركراوان ئازادبكرێن.

ئاوێنە: فراكسیۆنەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندەرانی مەدەنیخوازو ستەملێکراو دەکەین."

وتوشیەتی"داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین کە چیتر زمانی ھێزو توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەکارنەھێنن و بەزوتری نکات دەستگیرکراوان ئازادبکرێن چونکە داوای مافی رەوای خۆیان دەکەن لە بژێوی وکەرامەت وئازادییەکان."

فراكسیۆنی یەكگرتو دوپاتی كردۆتەوە كە ھەروەک پێشتر لەریزی خۆپیشاندەراندا پشتیوان و داکۆکیکاری سەرسەختی مافە رەواکانی ئەم گەلە بەشمەینەتە دەبن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×