خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی سلێمانی ئازادكران
  2020-12-03       425       

میدیای رەسمی یەكێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڵاویكردەوە كە بە بڕیاری لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی ئەمڕۆی سلێمانی ئازادكران.

ئاوێنە: كەناڵی گەلی كوردستان، زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە"بە بڕیاری لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی سلێمانی ئازاد كران."

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی خۆپیشاندانەكانی موچەخۆران و مامۆستایاندا لەبەرامبەر نەبونی موچە، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، ژمارەیەک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و چین و توێژە جیاوازەکانیان دەستگیركرد، هاوکات ژمارەیەک لەرۆژنامەنوسانی کەناڵەکانی راگەیاندنیش لەسەر روماڵکردنی خۆپیشاندانەکە دەستەبەسەکران.

ئێوارەی ئەمڕۆش لاهور شێخ جه‌نگی هاوسەرۆکی یەکێتی لەپەیامێکدا داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد "به‌ زوترین كات هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه‌ به‌هۆی به‌شداریان له‌ خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیركراون."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×