وەفدی حكومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوت
  2020-12-03       458       

ئەمشەو پێنجشەممە، وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێكەوت بەمەبەستی تاوتوێكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا.

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیاكانی پارتی، وەفدەكە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و پرسی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021ی عیراقدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا تاوتوێ دەكەن.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاورباری بەغداو عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون ئەندامی وەفدەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانن و بڕیارە سبەی هەینی چەند كۆبونەوەیەك ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق و وەزیری رۆشنبیری ئەو وڵاتە، بە "ئێن ئاڕ تی" راگەیاندبو، کێشە دارایەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بەرەو چارەسەر دەچن و لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ھەوڵی جدی ھەیە بۆ ئەوەی ئەو کێشانە چارەسەربن.

ئەوەشی خستبوەڕو"لە چەند رۆژی داھاتودا بە ھەوڵی ھەردولا دەگەینە ریککەوتن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×