تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، چوار توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شارەكە گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ، 22 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون و 13 توشبوش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە.
بەگوێرەی ئامارەكە، هەر ئەمڕۆ، چوار توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شارەكە گیانیان لەدەستداوە.
ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 145 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.
بەگوێرەی ئامارەكەی تەندروستی سلێمانی تا ئێستا كۆی گشتی ئەوانەی پلازمایان بەخشیوە لەدوای چاكبونەوەیان لە نەخۆشییەكە، گەیشتۆتە یەك هەزارو 226 بەخشەر.