ئەدهەم بارزانی: كوردستان لەوە زیاتر بەرگەی بێچارەسەر هێشتنەوەی بابەتەكان ناگرێ
  2020-12-04       1212       

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی پێی وایە كوردستان لە بارودۆخێكی ئێجگار هەستیاردایەو چیتر بەرگەی بێچارەسەر هێشتنەوەی بابەتەكان ناگرێت.

ئاوێنە: ئەدهەم بارزانی، شەوی رابردو لە پەیامێكدا لە رێگەی لاپەڕەی خۆیەوە لە فەیسبوك، سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی سلێمانی رایگەیاندوە"به‌پێی هه‌مو لێكدانه‌وه‌یه‌ك كوردستان له‌ بارودۆخێكی یه‌كجار هه‌ستیاردایه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ زیاتر له‌وه‌ چیتر به‌رگه‌ی بێچاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان نه‌گرێ."

ئەوەشی خستۆتەڕو" ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ(پێنجشەممە) له‌ سلێمانی رویدا جێگای هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ركردنێكی جدییه‌."

بەبڕوای ئەدهەم بارزانی "پێویسته‌ زۆر به‌ڕاشكاوی په‌نجه‌ بخرێته‌ سه‌ر راستییه‌كان و به‌ڕونی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ میلله‌ت بكرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×