بەرپرسی سەنتەرى فریاگوزارى سلێمانی رایگەیاند، لە دو رۆژی خۆپیشاندانەکانى سلێمانیدا ٢٥ کەس برینداربون و بەشێکیان رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون.
ئاوێنە: سامان نادر، بەرپرسى سەنتەرى فریاگوزارى سلێمانى بە "ئێن ئاڕ تى" راگەیاند، تیمەکانیان لەناو خۆپیشاندانەکە بون و لەکاتى گرژییەکاندا چارەسەریان بۆ برینداران کردوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لە کۆى ٢٥ بریندارى هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان، ١٥یان رەوانەى نەخۆشخانە کراون و ئەوانى دیکەش لەشوێنى برینداربونیان چارەسەریان بۆ کراوەو خەڵکانى تەمەن جیاوازیان تێدابوە.
باسی لەوەشکردوە، بۆ کاتى خۆپیشاندانەکان ژمارەى تیمەکانیان زیاتر کردوە و وتیشی، تا خۆپیشاندان هەبێت ئەوانیش تیمەکانیان لەوێ دەبن.
بەرپرسى سەنتەرى فریاگوزارى سلێمانى داواشیکردوە، خەڵک هاوکاریى تیمەکانیان بکەن لەکاتى بەرکەوتن و برینداربونیاندا.