بەرپرسێكی ئیسرائیل: مەترسی هەیە ئێران بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل لەكوردستان بكاتە ئامانج
  2020-12-04       651       

وتەبێژی رەسمی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، مەترسی ئەوە هەیە ئێران، بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل لە وڵاتە نزیكەكان، بكاتە ئامانج لەوانە لە كوردستانی عێراق.

ئاوێنە: ئۆفیر گیندەڵمان، وتەبێژی رەسمی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە تویتێكدا رایگەیاندوە"لەژێر رۆشنایی هەڕەشەكانی ئەم دواییەی ئێران و تێوەگلانی لایەنە ئێرانییەكان لە جێبەجێكردنی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی لە چەند وڵاتێكی جیاجیا، دەستەی دژەتیرۆر(ی ئیسرائیل) هۆشداری دەدات لەوەی كە ئێران بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل لە چەند وڵاتێكی نزیك، لەوانە جۆرجیا، ئازەربایجان، توركیا، ئیمارات، بەحرەین و كوردستانی عێراق و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا بكاتە ئامانج."

ئاماژەی بەوەشداوە كە وێڕای ئەوەش رێكخراوە جیخادییەكان بەتایبەت رێكخراوی داعش و ئەو لایەنانەی پشتیوانی دەكەن، خواستێكی زۆریان هەیە بۆ ئەنجامدانی چالاكی تیرۆریستی هاوشێوەی ئەوانە بەم دواییانە لە فەرەنساو نەمساو ئەڵمانیا ئەنجام دران و لەلایەن رێكخراوە جیهادییەكانەوە بانگەواز هەن بۆ كردنە ئامانجی ئیسرائیلییەكان و كەنیسەو چێشتخانەو مۆزەخانەكانی جولەكەكان.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×