بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمریکا: چین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیەت
  2020-12-04       344       
جۆن ڕاتکلیف
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیەت. ئه‌و وڵته‌ش تۆمه‌تبار ده‌كات به‌تۆمەتی دزینی نهێنی کارو تەکنەلۆجیای بەرگری ئەمریکا.

ئاوێنه‌: لەوتارێکدا کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ بڵاویکردۆتەوە، جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا رایگه‌یاندووه‌، چین لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیەت و ئازادی لە جیهاندا. لەکاتێکدا واشنتن کۆتوبەندی خستە سەر پێدانی ڤیزا بەئەندامانی حیزبی شیوعی چینی.

ڕاتکلیف چین تۆمەتبار دەکات بەدزینی نهێنی کارو تەکنەلۆجیای بەرگری وڵاته‌كه‌ی‌.

ناوبراو نوسیویەتی، "لەمڕۆدا کۆماری گەلی چین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکاو لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیەت‌و ئازادی لەجیهاندا."

هەروەها باسی لەفشارە ئابورییەکانی بریکارە چینیەکان کرد کە هەوڵیانداوە لەڕێی ئەو فشارانەوە کاربکەنە سەر یاسادانەرانی ئەمریکا یاخود پێگەیان لاواز بکەن.

ڕاتکلیف نوسیویەتی، "زانیارییەکانمان دەریدەخەن پەکین بەڕێکخراویی ئەم جۆرە ئەرکانە جێبەجێ دەکات بۆ کارکردنە سەر ئەمریکا، سەرکردایەتی چین هەوڵدەدات مافەکانی تاک لەژێر ئیرادەی حیزبی شیوعیدا بێت."
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×