2020-12-04   485     
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "هیوادارم بەزوترینکات فەڕەنسا لەبەڵای ماکرۆن رزگاری ببێت".
ئاوێنه: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئایاسۆفیا له‌ئیستانبوڵ، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه‌و ره‌خنه‌ی له‌ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا گرت‌و ڕایگه‌یاند، "ماکرۆن‌و فەڕەنسا بەدۆخێکی زۆر مەترسیداردا تێدەپەڕن، هیوادارم بەزوترینکات فەڕەنسا لەبەڵای ماکرۆن رزگاری ببێت".
وتیشی، فەڕەنسا ڕۆڵی ناوبژیوانی لەکێشەی نێوان ئازەربایجان‌و ئەرمەنستان لەدەستدا پاش ئەوەی ئەنجومەنی سینات و ئەنجومەنی نیشتمانی فەڕەنسا کۆمەڵێک بڕیاریان پەسەندکرد بۆ دانپـیادانان بەهەرێمی ناگۆرنۆ- قەرەباغ.
ئەردۆغان لەدرێژەی لێدوانەکەی پشتیوانی خۆی بۆ ئازەربایجان دەربڕی‌و وتی، "هاوڕێی ئازیزم عەلی‌ێڤ (ئیلهام عەلی‌ێڤ سەرۆکی ئازەربایجان) ئامۆژگارییەکی جوانی فەڕەنساییەکانی کرد کاتێک وتی، ئەگەر ئەرمەنەکانەکانتان هێندە خۆش دەوێت مارسیلیایان بدەنێ. منیش هەمان ئامۆژگارییان دەکەم، ئەگەر ئەوان ئەرمەنەکانیان هێندە خۆش دەوێت، دەبێت مارسیلیا بدەن بەئەرمەنەکان."
ماوەی چەند ساڵێکە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا‌و فەڕەنسا ڕویان لەگرژی کردووە، بەتایبەتی لەمساڵدا لەسەر شەڕی لیبیا‌و هەوڵەکانی ئەنکەرە بۆ دۆزینەوەی نەوت‌و گاز لەدەریای ناوەڕاست.