ئیسرائیل کارمەندانی دامەزراوەی ئەتۆمیی دیمۆنا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
  2020-12-04       642       
دامەزراوەی ئەتۆمیی دیمۆنا
لەبەرامبەر ئەگەری ھێرشکردن لەلایەن ئێرانەوە، ئیسرائیل کارمەندانی خۆی لەدامەزراوەی ئەتۆمیی دیمۆنا ئاگادار دەكاته‌وە.

ئاوێنه‌: بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی KANی فەرمی ئیسرائیل، کارمەندانی ئێستاو پێشوی دامەزراوەی ئەتۆمیی دیمۆنا ئاگادار کراونەتەوە لەبەرامبەر ئەگەری بەئامانجگرتنیان لەلایەن ئێران یاخود ئەو کەسانەی کە بەفەرمانی تاران جوڵە دەکەن.

لەھەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەم ئاگادار کردنەوەیە لەدوای تاوانبارکردنی ته‌لئه‌بیب دێت لەکوشتنی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی ئێران.

دوێنێ پێنجشه‌مه‌ش، ئیسرائیل لەبەرامبەر تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی فەخریزادە، ھاوڵاتیانی خۆی لەچەند وڵاتێکی جیاجیا ئاگادار کردەوە.

رۆژی 27ی تشرینی دووەمی رابردو، موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی ئێران لەشارۆچکەی ئابسەردی‌ سەر بەتاران لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا تیرۆر کرا. بەرپرسانی ئێران تۆمەتی تیرۆرکردنی فەخریزادە دەدەنە پاڵ ئیسرائیل.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×