بەهۆی پێشبڕکێی دو ئۆتۆمبێل، دو جگەرە فرۆش له‌هه‌لێر گیانیانلەدەستدا
  2020-12-04       482       
له‌ئه‌نجامی‌ ڕوداوێكی‌ هاتوچۆ لەشەقامی شەست مەتری هەولێر، دو جگەرە فرۆش گیانیانلەدەستدا.

ئاوێنه‌: فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کەمێک بەر لەئێستا لەسەر شەقامی شەست مەتری هەولێر، لەبەرامبەر مزگەوتی سپی، بەهۆی پێشبڕکێی دو ئۆتۆمبێل، روداوێکی هاتوچۆ رویداو دو جگەرە فرۆشی سەر شەقامەکە گیانیانلەدەستدا.

ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو، خۆی بەماتۆڕسکیلێک‌و سێ ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوەو لەسەر شەقامەکەش دو هاوڵاتی کوشتووە. 

شۆفێرەکە کە بووەتەوە هۆی روداوەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×