بنەماڵەی كۆچكردو نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك لە رونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنن،
ھەندێك كەس ناوی نەجمەدین كەریم بۆ دروستكردنی گروپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێنن،
"كۆچكردو دور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بەو کەسانەوە نەبوە."
ئاوێنە: لە رونكردنەوەكەدا ھاتوە "داوا لە
هەمو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردو بۆ ناو و ناوبانگی
دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو و ناوبانگی کۆچکردو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن،
ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان
رێکاری یاسایی دەگرینەبەر."
شەوی رابردو گروپێك وەك رەوتێكی سیاسیی و بەناوی "هاوڕێبازان"ی
نەجمەدین كەریمەوە لە راگەیەنراوێكیدا داوایان لە رۆژنامەنوسان كرد لە شوقەكانی كەسنەزان
لە هەولێر ئامادەبن بۆ رۆماڵكردنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی راگەیاندنی "رەوتەكەیان"
و پرسی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئاستی بازنەی كەركوك.
دەقی رونكردنەوەی
بنەماڵەی نەجمەدین كەریم...
ماوەیەكە لێرە و
لەوێ چاوپێکەوتنی میدیایی بە ناوی خزمی کۆچکردو دکتۆر نەجمەدین کەریم یاخود ناو
وناوبانگی کۆچکردو دکتۆر نەجمەدین، بۆ دروستکردنی گروپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت.
وەك بنەماڵەی کۆچکردو
دکتۆر نەجمەدین، بە پێویستی دەزانین بۆ هەمو لایەکی رون بکەینەوە، کە کۆچکردو دور
و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبوە کە لە چاوپێکەوتنی میدیایی و دروستکردنی
گروپ و رەوتی سیاسی ناو وناوبانگی دکتۆر بەکاردەهێنن.
هاوکات داوا لە
هەمو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردو بۆ ناو وناوبانگی
دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو
وناوبانگی کۆچکردو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی
دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.
بنەماڵەی کۆچکردو
دکتۆر نەجمەدین
کەریم