فوئاد حسێن: عێراق له‌ دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەکی دەربازی نەبووە
  2020-12-05       341       

لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەکۆنفرانسی مەنامە، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: عێراق رووبەڕووی چەندین گرفتی نێودەوڵەتی بووەتەوە، رونیشیکردەوە، عێراق رووبەڕووی مەترسییەکانی کۆرۆنا، تیرۆر و قەیرانی داریی بووەتەوە.

ئاوێنه‌:  فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق راشیگەیاند: ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکان بەهۆی شەڕی تیرۆر دەستیپێکردۆتەوە و لەهەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق، گەڕانەوەی ئاوارەکان لەچەند ناوچەیەک دەستیپێکردۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆرۆنا گوشارێکی زۆری بۆ عێراق دروستکردووە و ژمارەی تووشبووان لەزیادبوون دایە.

لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆرەوە رایگەیاند: عێراق هێشتا لەمەترسی تیرۆر و دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەکی دەربازی نەبووە، رێگەش نادەن وڵاتەکەیان ببێتە گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی ململانێکان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×