میدیا هیندییەکان رایدهگهیهنێت ''تورکیا میلیشیای سوریی ناردۆتە ناوچەی کشمیر لەو وڵاتە''.
ئاوێنه: پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناردنی میلیشیا سوورییەکان لە لایەن تورکیاوە بۆ لیبیا و قەرەباغ کە هەرای زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ئێستا میدیا هیندییەکان راینگهیاندوه تورکیا میلیشیای سووریی ناردۆتە ناوچەی کشمیر.
هەر لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئیندیا تودەی دهڵێت، ئەردغان لە بەرامبەر 2 هەزار دۆلار مووچەدا میلیشیای سووریی ناردۆتە کشمیر.
هەر لە هەواڵەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە ئەبوو عەمشا فەرماندەی لیوای سولەیمان شا لە دەستەی سەربازیی سوپای ئازادی سووریا سەربە سوپای تورکیا ئەندامەکانی لیواکە لە عەفرینەوە گواستۆتەوە بەرەو کشمیر. هەروەها چەند میلیشیایێکش لە جرابلس و ئەعزاز و ئیدلیبەوە گوازراونەتەوە بۆ کشمیر.