باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: دەستتێوەردان لە كاروباری ناوخۆی عیراق ناكەین
  2020-12-05       398       

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، فەرماندەی سوپای قودس لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق كۆبووەتەوە بەڵام دەست لە كاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە وەرنادات.

ئاوێنه‌: ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی میهری وڵاتەكەی تیشكی خستەسەر كۆبوونەوەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق و ڕایگەیاند: قائانی لەمیانی سەردانەكەی بۆ عیراق لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دیدار و گفتوگۆی ئەنجامداوە.

مەسجدی وتیشی: قائانی لەگەڵ چەندین لێپرسراوی تری عیراق دیداری ئەنجامداوە و تەوەری كۆبوونەوەكانیش تایبەت بوون بە تاووتوێكردنی دۆخی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئاسایشی ناوچەكە.

باڵیۆزی تاران لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكرد، ئیسماعیل قائانی لەو دیدارانەدا جەختیكردووەتەوە، ئێران هیچ كات دەستتێوەردانی لە كاروباری ناوخۆیی عیراق ئەنجام نەداوە و ڕێزی سەروەريی و سەربەخۆيی عیراق دەگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×