وه‌زیری نه‌وتی عیراق: پێشبینی دەکەم لەگەڵ هەولێر بگەینە رێککەوتن
  2020-12-06       763       
ئیحسان عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكرد، پێشبینی دەکات لەبارەی فرۆشی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتن، بەڵام ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

ئاوێنە: لە هەمان کاتدا وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، نرخی بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بە 42 دۆلار خه‌ملێنراوه‌.

وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاند، ناوەندی ئاستی هەناردەکردن لەم مانگەدا دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەبێت، هەروەها لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە عێراق سێ جۆر نەوتی خاو دەفرۆشێت.

ده‌ربارەی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلیش، وەزیری نەوت رایگەیاند، ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە پشکەکانی لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە یەک نافرۆشێت.

روونیشی دەکاتەوە، رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس هۆکار بووە، بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و سەرەتای ساڵی داهاتووش نرخی نەوت بۆ سەرووی 50 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار لعێبی جەختیشی لەوەکردەوە، عیراق پابەند دەبێت بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس چونکە لە بەرژەوەندییەتی.

ئەو وتانەی وەزیری نەوتی عیراق لەمیانی وتارێكیدا بوو لە كۆنگرەی نەوت و گاز كە ئەمڕۆ لە بەغدا دەستیپێكرد
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×