''عێراق لەو وڵاتانە دەبێت کە یەکەم کاروانی ڤاکسینی پێدەگات''
  2020-12-06       611       
وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند: عێراق و هەرێمی كوردستان بەیەكەوە ڤاكسین وەردەگرن و  لە ریزبەندی یەكەمن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق راگەیاند: راستە رێژەی چاکبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەرزە و ژمارەی پشکنینەکانمان زیاد کردوە، بەڵام هێشتا مەترسییەکە ماون، بەراورد بە وڵاتانی دیکەی جیهان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا کەمبوەتەوە، بەڵام ئەمە بە مانای نەمانی ڤایرۆسەکە نایەت.

ڕاشیگەیاند: ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییە بۆ سەر تەواوی پارێزگاکانی عێراق، ئێمە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان لە پەیوەندیداین و عێراق لە ریزی ئەو وڵاتانە دەبێت کە یەکەم کاروانی ڤاکسینی پێدەگات، ئەمەش دوای پەسەندکردنی لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ئەوان ھاوڵاتی ئەم وڵاتەن، بەمەش هەمو عێراقییەک پێکوتەکە وەردەگرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×