2020-12-07   447     
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێكردنی سه‌پاندنی سزایه به‌سه‌ر توركیادا.
بڕیاره یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه كۆببێته‌وه و تاوتوێی سه‌پاندی سزا به‌سه‌ر توركیا بكات، ئه‌ویش به‌هۆی كاره نایاساییه‌كانی توركیا له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
هه‌رچه‌نده توركیا له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماده‌یی نیشاندا به‌بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ یۆنان بچێته دانوستانه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا هێشتا بژارده‌ی سزادانی توركیا به به‌هێز ده‌زانێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێی سزادانی توركیا ده‌كرێت، پێشنیازی سزادانه‌كه‌ش ده‌برێته كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجامده‌درێت.
پێشتر شارل میشال، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایكرد یاری مشك و پشیله له‌گه‌ڵ توركیا كۆتایبێت.