فەرماندەیەکی پێشوی ئەمریکا لەعێراق ده‌بێت به‌ وەزیری بەرگری
  2020-12-08       567       

ئاژانسەکانى هەواڵى ئەمەریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە جۆ بایدن سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا، لوید ئۆستن ژەنەڕاڵى خانەنشینى بەربژێر کردووە بۆ پۆستى وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا.  

ئاوێنه‌: بەگوێرەى ئاژانسەکانى هەواڵى ئەمەریکا  (8ى کانونى یەکەمى 2020)، جۆ بایدن، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمریکا، لوید ئۆستن، ژەنەڕاڵى خانەنشینى بەربژێر کردووە بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتە کە بەوەش دەبێتە یەکەم هاووڵاتى ئەمەریکى بەرەچەڵەک ئەفەریقى کە ئەو پۆستە وەردەگرێت.  

لوید ئۆستینی تەمەن 67 ساڵ فەرماندەیەکی سەربازی خانەنشینکراوە و پێشوتر فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2016 و لەوماوەیەدا سەرپەرشتی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەعێراق و سوریا کردوە، هەروەها لەساڵانی 2010 – 2011 فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لەعێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×